ههواڵ
مارکێتێک بەهۆی فرۆشتنی ڤایپ به منداڵان داخرا
زێدپرێس
بەهۆی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی بە مێردمنداڵ، قایمقامیەتی سلێمانی مارکێتی جاف دادەخات.
ئهمڕۆ چوارشهم ١٦ی ئابی ٢٠٢٣، قایمقامیەتی سلێمانی ڕای گەیاند، لەسەر سکاڵای هاووڵاتیان و بەهۆی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی (ڤایپ) بە منداڵی خوار (١٨) ساڵ، بە فەرمانی قایمقامی سلێمانی، لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە مارکێتی جاف لە گەڕەکی بهختیاری داخراوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوی قایمقامیەتی سلێمانی، خاوەنی مارکێتەکە ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
قایمقامیەتی سلێمانی، داوا لە هاووڵاتیان دەکات، لەکاتی هەبوونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقایمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (٠٧٧٠٨٦٧٧٧٧٧)ەوە بکەن.