هه‌واڵ

ئەو بەنزینخانانەی داخران پێشتریش بە داخستن سزادراون

زێدپرێس

 

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، قایمقامیەتی هەولێر، داخستنی ٨ بەنزینخانەی ڕاگەیاند، بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپەوە، دوو لە بەنزینخانەکان لە مانگی ڕابردووشدا بەهەمان هۆکار داخران.

ڕۆژی ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، نەبەز عەبدولواحید قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، بەهۆکاری فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانەوە، داخستن و سزادانی ٨ بەنزیخانەی لە شارەکەدا ڕاگەیاند.

قایمقامی هەولێر ئاشکرای کردووە، داخستنی ئەو ٨ بەنزینخانەیە، لە میانەی بەدواداچوون و چاودێریکردنی لێژنەکان بووە، لەکۆی ٦٠ بەنزینخانەی هەولێر، کە لە ماوەی ٩ی ئەیلوول تا ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ پشکنینیان بۆ کراوە.

بەگوێرەی بەدواداچوونی زێدپرێس، دوو لە بەنزینخانەکانی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بە داخستن سزا دراون، لە ٣ی مانگی ئابی ڕابردووشدا، هەر بە هۆکاری فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپەوە سزای داخستنی بەسەردا سەپێنرا و هەرئەوکات قایمقامی هەولێر ناوی بەنزینخانە داخراوەکانی بڵاو کردەوە.

 

بەنزینخانە داخراوەکانی ٣ی ئاب

 

بەنزینخانە داخراوەکانی ٢٧ی تەمووز

 

ئەو دوو بەنزینخانەیە، پێکدێن لە وێستگەکانی ماردین و نیشتمان، کە مانگی ڕابردوو، هەواڵی داخستنیان لەلایەن قایمقامی هەولێرەوە ڕاگەیەنرا.

 

بەگوێرەی بەدواداچوونی زێدپرێس و پاڵپشت بە ڕاگەیەنراوەکانی قایمقامیەتی هەولێر، لە ٢٧ی تەمووزەوە تا ١٤ی ئەیلوولی ئەمساڵ، ٢٤ بەنزینخانەی هەولێر بەهۆی خراپی کوالێتی بەنزینەوە داخراون، کە دووانیان دووبارە داخراونەتەوە.

 

بەنزینخانە داخراوەکانی ئێستا پێکدێن لە:

 

-وێستگەی ماردین

– وێستگەی ئەوڕۆ

-وێستگەی ڕێگا

-وێستگەی هاونیشتمان

-وێستگەی تاج

-وێستگەی ڕاستی ١

-وێستگەی فیڕاری

-وێستگەی زریان

-وێستگەی پێشمەرگە

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...