هه‌واڵ

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی مەلا بەختیارەوە

زێدپرێس

 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چەند هەواڵ و دەنگۆیەک ڕەت دەکاتەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی مەلا بەختیار، ئەمڕۆ سێشەم ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، ئاماژەیدا، دوای چەند کاتژمێرێک لە پەیامەكەی مەلا بەختیار، چەند هەواڵێكی ناڕاست داتاشراون و لەو ڕوانگەیەوە ڕوونکردنەوەیەکیان خستووەتەڕوو.

بەپێی ڕوونکردنەوەکە، کەسێک دوو هەواڵی “هەڵبەستووە”، کە گوایە مەلا بەختیار، “خانوویەكی یەك ملیۆن دۆلاری لە گەڕەكی ئەقاری لەم ماوەیە كڕیووە.” و هەروەها، “پێنج ئۆتۆمبێلکی گولەنەبڕی هەیە”.

نووسینگەی مەلا بەختیار ڕایگەیاندووە، “بۆ خانووەكە، با بەڵگە بڵاوبكاتەوە، لە ئێستاوە ڕایدەگەیەنین، كە خانووەكە حەلاڵی هەواڵسازەكە بێت”‌. لەبارەی ئۆتۆمبێلەکانیش دەڵێ “سەیارەیەكی گوللەنەبڕ لای بەڕێز مەلا بەختیار هەیە. چوار سەیارەكەی تر با حەڵاڵی هەواڵ داتاشەكە بێت”.

هەر لەهەمان ڕوونکردنەوەدا، هاتووە، “هەواڵێكی تر گوایە، بەڕێز مەلا بەختیار دوای پەیامەكە، سەفەری دەرەوەی وڵاتی كردووە. بۆ ئەم هەواڵەش، پەیجەكە داوەت دەكەین هەر ئێستا بفەرموون لە چاودێر، قاوەیەك لەگەڵ بەڕێزی بخۆنەوە.”

لەکۆتایی ڕوونکردنەوەکەدا، نووسینگەی ڕاگەیاندنی مەلا بەختیار نووسیویەتی “ئیتر بەخواتان دەسپێرین هەتا بەدرۆخستنەوەی هەواڵێكی داتاشراوی تر”.

دوێنێ دووشەم ٢٥ی ئەیلوول، مەلا بەختیار لەڕێگەی پەیامێکی ڤیدیۆییەوە، وێڕای خستنەڕووی سەرنج و تێبینییەکانی خۆی لەسەر کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە بڕیارە سبەی چوارچەم ٢٧ی ئەیلوول بەڕێوە بچێت، ڕایگەیاند، بەشداری لە کۆنگرەی داهاتووی یەکێتی ناکات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...