هه‌واڵ

شاندێکی حکوومەتی هەرێم بۆ مووچە و بودجە دەچێتە بەغدا

زێدپرێس

 

شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا و ڕۆژی چوارشەم لەگەڵ لێژنەی داراییی ئەنجوومەنی نوێنەران کۆدەبنەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند، سبەی سێشەم، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا؛ ڕۆژی چوارشەممەش لەبارەی پرسەکانی مووچە و بودجە لەگەڵ لێژنەی داراییی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبنەوە.

شاندەکە لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و ژمارەیەک ڕاوێژکار پێک دێن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...