هه‌واڵ

ژمارەی کوژراوانی غەززە بۆ ٥٠٨٧ کەس بەرزبوویەوە

زێدپرێس

 

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی کوژراوانی غەززە بۆ ٥٠٨٧ کەس بەرزبووەتەوە و ١٥٠٠ کەسیش بێسەروشوێنن و لەژێر داروپەردووی خانوو و باڵەخانە ڕووخاوەکاندا ماونەتەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ دووشەم، ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕایگەیاند، تا ئێستا ژمارەی کوژراوانی غەززە بۆ ٥ هەزار و ٨٧ کەس بەرزبووەتەوە، کە لەناویاندا، ٢ هەزار و ٥٥ منداڵ، هەزار و ١١٩ ژن و ٢١٧ بەساڵاچوو هەن.

تەنیا لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، ٦١٤ کەس کوژراون، لەکاتێکدا ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە وەزارەتەکە ڕایگەیاند، ٤ هەزار و ٤٧٣ کەس کوژراون.

هەر بەپێی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین، هەزار و ٥٠٠ کەس بێسەروشوێنن و لەژێر داروپەردووی خانوو و باڵەخانە ڕووخاوەکاندا ماونەتەوە.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، تا ئێستا ١٥ هەزار و ٢٧٣ هاووڵاتییش بریندارن.

هێرشەکەی بزووتنەوەی حەماس لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بۆ سەر ئیسڕائیل، کە کاردانەوەی توندی ئیسڕائیلی لێکەوتەوە و ڕاستەوخۆ دەستی بە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و تا ئێستایش هێرشەکان بەردەوامن و تا دێت ژمارەی قوربانییانیش زیاتر بەرز دەبێتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...