هه‌واڵ

پێنج کەس لەسەر داربڕین و خەڵوزکردن دەستگیرکران

زێدپرێس

 

لە سنوری مێرگەپان، چوار هاووڵاتی لەسەر داربڕین و هاووڵاتییەکیش لە سنوری دوکان بەهۆی خەڵوزکردنەوە دەستگیرکران.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەم، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، ڕایگەیاند، مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی مێرگەپان بە هاوکاری ئاسایشی سورداش لە سنوری گوندی (هۆمەر قەوم) دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلی گازی دووتەنی پڕ لە داری بڕاوەدا گرت و دواتریش ٤ هاووڵاتی بەتۆمەتی بڕینی داری سروشتی دەستگیرکران.

لەلایەکی دیکەیشەوە، بە تۆمەتی خەڵوزکردن هاووڵاتییەك لە لایەن ئاسایشی بازگەی کەڵەوانان دەستگیرکرا و ڕادەستی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دوکان کراوە.

تۆمەتبارەکە بە پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاگەیاندووە، لەسنوری گوندی سێدەرەوە هاتووە و لەهەمانکاتدا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێل و خەڵوزەکەیدا، کە  ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکابی دەبڵ نیسانە و بڕی ٣٠ فەردە خەڵوزی تێدابووە.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، ئاماژەی بەوە کرد، هەر ٥ تۆمەتبارەکە ڕێکاریی یاساییان لەدژ گیراوەتە بەر و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...