هه‌واڵ

مەسعوود بارزانی و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان کۆبوونەوە

زێدپرێس

 

مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان لە عێراق و سوریا، جەخت لە بەردەوامی کاری هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا دەکەنەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ سێشەم ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی پێشووی هەرێم، لە سەڵاحەددین پێشوازى له‌ جه‌نه‌راڵ جۆوڵ ڤاوڵ فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و سوریا و شاندی یاوه‌رى كرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی “بارەگای بارزانی”، لە دیدارەکەدا کە مارک سترۆ کونسولی گشتی ئەمریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، باس لە دوایین پێشهات و گۆڕانکاری و هەڕەشەی تیرۆر لە عێراق و سوریا و ناوچەکە بە گشتی کرا.

“هەر لەو دیدارەدا گفتوگۆ لە بارەی مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش کرا و گرتنەبەری ڕێگەچارەی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە گرنگ زانرا”، ڕاگەیەندراوەکە وا دەڵێ.

زیاتر هاتووە “لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرنج خرایە سەر بەردەوامی هەماهەنگی نێوان هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، هەروەها جەخت لە بەردەوامی کاری هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرایەوە بە مەبەستی ڕێگری کردن لە مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...