هه‌واڵ

سامانە سروشتییەکان: ٢١٩ ملیۆن لیتر نەوت بەسەر هاووڵاتییان دابەشکراوە

زێدپرێس

 

بەگوێرەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا ٢١٩ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییان دابەشکراوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ چوارشەم ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئامارێکی تایبەت بە دابەشکردنی نەوتی هەرێم و نەوتی عێراق و بەنزین بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بڵاوکردەوە.

 

نەوتی هەرێم

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان تا ڕۆژی (2024/1/9) بڕی نزیکەی 219 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییان دابەش کردووە.

– هەولێر، زیاتر لە 93 ملیۆن لیتر

– سلێمانی، نزیکەی 80 ملیۆن لیتر

– دهۆک، زیاتر لە 46 ملیۆن لیتر

تا ئێستا زیاتر لە ملیۆنێک خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەند بوونە و دەکاتە رێژەی زیاتر لە (85%)ی کۆی ژمارەی خێزانەکانی هەرێم:

هەولێر: زیاتر لە 97%

سلێمانی: زیاتر لە 75%

دهۆک: نزێکەی 83%

 

نەوتی عێراق

وەزارەتی نەوتی عێراق تا بەرواری (2024/1/9) بڕی زیاتر لە هەشت ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە:

هەولێر، نزیکەی 4.5 ملیۆن لیتر

سلێمانی، زیاتر لە ملیۆنێک لیتر

دهۆک، نزیکەی سێ ملیۆن لیتر

 

بەنزین

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لە رۆژی (2024/1/9) بڕی نزیکەی 1.3 ملیۆن لیتر بەنزینی نۆرماڵ لە هەردوو پاڵاوتگەی لاناز و کار دابین کردووە:

هەولێر، 648 هەزار لیتر

سلێمانی، 324 هەزار لیتر

دهۆک، 360 هەزار لیتر

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...