ئاگادارییەک لە وەزارەتی ناوخۆوە لەبارەی سیستەمی مۆڵەتی شوفێری
![Zed Press news زێدپرێس ههواڵ وهزارهتی ناوخۆ ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە](https://zedpress.krd/wp-content/uploads/2023/07/Zed-Press-news-90-copy-780x470.jpg)
دەقی ئاگادارییەکەی وەزارەتی ناوخۆ:
بە مەبەستی نوێکردنەوە (Update)کردنی سیستەمی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری لە هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کە دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی هەندێ وردە کێشەی تەکنیکی و خێراترکردنی کاروباری هاووڵاتییان، داوا لە هاووڵاتییانی ئازیز دەکەین کە ڕۆژی چوارشەم ڕێککەوتی ٢٤/١/٢٠٢٤ سەردانی بەشی مۆڵەت نەکەن، چونکە ئەو ڕۆژە بە تەواوی بۆ نوێکردنەوەی سیستەم تەرخان دەکرێت. هەروەها ڕۆژی دواتر کە دەکاتە پێنجشەم ڕێککەوتی ٢٥/١/٢٠٢٤ ئەوانەی لە دەرەوەی شارەکان دێن، تکایە بۆ هەفتەی داهاتوو کارەکانتان ڕابگرن نەبادە نوێکردنەوەی سیستەمەکە پێویستی بەکاتی زیاتر هەبێت. تیمەکانمان هەموو هەوڵەکانیان دەخەنە گەڕ کە ڕۆژی پێنجشەم کاروباری خەڵک ئاسایی ببێتەوە.
ئەم ئاگادارکردنەوەیە ئەو هاووڵاتییانە ناگرێتەوە کە تاقیکردنەوەی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری ئەنجام دەدەن.
راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان .
٢٢/١/٢٠٢٤