هه‌واڵ

کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی و نەخۆشخانەی گشتی کەلار بایکۆتیان ڕاگەیاند

کارمەندانی هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی و نەخۆشخانەی گشتی کەلار بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە بایکۆتیان ڕاگەیاند.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ یەکشەم ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی وەک ناڕەزایەتی بەرانبەر دواکەوتنی مووچەکانیان بایکۆتیان ڕاگەیاند و هاوکات کارمەندانی نەخۆشخانەی گشتی کەلاریش بەهەمان هۆکار دەستیان بە بایکۆتی دەوام کرد.

هەڵوێستی هەردوو دامەزراوەکە، هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندان و گردبوونەوەی بەرفرەوانی مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی و گەرمیان و چەند شار و شارۆچکەیەکی دیکەی دەڤەرەکە.

بەهۆی بایکۆتی دەوام لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانییەوە، سەدان کەس لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتییەکە کۆبوونەتەوە، کە ئەمڕۆ یەکشەم بۆ ڕاییکردنی کاروبارەکانیان ڕوو لە بەڕێوەبەرایەتییەکە کردبوو.

وەک پاڵپشتییەکیش لە مامۆستایانی ناڕازی، چەند دووکاندار و خاوەن فرۆشگەیەک، بڕیاریانداوە ئەمڕۆ یەکشەم دووکان و فرۆشگەکانیان بەداخراویی بهێڵنەوە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...