هه‌واڵ

چوار داربڕ لە بازیان و تەکیە دەستگیرکران

چوار کەس بە تۆمەتی بڕینەوەی داری تەڕ و سروشتی لە سنوری بازیان و تەکیە دەستگیرکران.

 

ئەمڕۆ دووشەم، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بنکەی  پۆلیسی دارستان و ژینگەی بازیان و لە پێناو پاراستنی دارستانەکان لە دەرچوونێکیان بۆ گوندی (دەرگەزێنی مەحموود فەقێ) سێ کەسیان دەستگیرکردووە کە خەریکی داربڕین بوون و هاوکات دەستیان بەسەر سێ پارچە داری سوورە چنار و ئۆتۆمبێلێک و مشارێکی داربڕیندا گرتووە.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، ئاماژەیدا، هەر ئەمڕۆ دووشەم، لەلایەن مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی تەکیە لە گوندی (قشڵاخ)ی سەر بە شارەدێی تەکیە، لەکاتی داربڕیندا دەستگیرکراوە و هاوکات دەستیشیان بەسەر ئۆتۆمبێلێک، مشارێکی داربڕین و پیکابێک داری تەڕدا گرتووە.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە، کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ داربڕەکان کراوەتەوە و ڕادەستی دادوەر کراوە، بەمەبەستی لەبەرگرتنی ڕێکاری یاسایی لە دژیان.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...