ئەمڕۆ شەممە، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٤، میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە، کە نزیکەی ١٥ ڕۆژه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڕی ٦٠٨ ملیار دیناری وه‌ك مووچه بۆ هه‌رێم ناردووه، “به‌ڵام تیمی پارتی له‌حكومه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه و ئاماده‌نییه دابه‌شی بكات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له ٥٠ ڕۆژه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و کە دەست بە دابەشکردنیشی دەکات زیاتر لە هەفتەیەکی دەوێت”.
میدیای فەرمی یەکێتی، زیاتر دەڵێ: “وه‌ك چۆن لە ڕابردوودا یه‌كێتی له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌خۆران بووه، ئێستاش هه‌مان هه‌ڵوێستی هه‌یه و داوا ده‌كات ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له‌به‌غداوه هاتووه و تیمی پارتی له‌حكوومه‌ت ده‌ستی به‌سه‌رداگرتووه، به‌سه‌ر مووچه‌خۆراندا دابه‌شبكرێت”.
میدیاکە لە زاری سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره گوته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە دەڵێ: “یه‌كێتی له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆراندایه و داوای له‌حكوومه‌تی هه‌رێم كردووه ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ مووچه هاتووه به‌سه‌ر مووچه‌خۆراندا دابه‌شی بكات”.
“یه‌كێتی له‌ساڵی ٢٠١٤ه‌وه له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌خۆراندایه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدڕاڵ هه‌وڵیداوه، ئێستاش پێمانباشه هه‌رچی زووه ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ مووچه هاتووه، تیمی پارتی له‌حكوومه‌ت ده‌ستی به‌سه‌رداگرتووه به‌سه‌ر مووچه‌خۆراندا دابه‌شی بكات، چونكه له‌مانگی ڕه‌مه‌زانداین و هاووڵاتییان لهچاوهڕوانیی مووچه‌كانیاندان و پێویستیان پێیه‌تی”، گوته‌بێژی یه‌كێتی وا دەڵێ.
ئەو لێدوانەی گوتەبێژی یەکێتی، لەکاتێکدا دێت، کە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەدوایین کۆبوونەوەی خۆیدا، بە هەڵوەستەکردن لەسەر ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق تەنیا مووچەی ٥٩٪ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی ناردووە و بەشەکەی دیکەی نەناردووە، بڕیاری دا بە ڕەتکردنەوەی شێوازی مامەڵەی حکوومەتی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان و لەو چوارچێوەیەشدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەو بەشە لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەکرا.
بەگوێرەی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێم، بەغدا دەیەوێت لەڕێگەی ناردنی مووچەی بەشێک لە مووچەخۆران “فیتنە و جیاکاری” لەنێوان فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دروست بکات و ئەوەش لەلایەن حکوومەتی هەرێمەوە ڕەتدەکرێتەوە.
دواتریش تیمی یەکێتی لە حکوومەت ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، کە ئەوان لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی ئەو بەشە لە مووچەخۆران بوون کە بەغدا پارەکەی ناردووە. تیمی یەکێتی لە حکوومەت لەو ڕوونکردنەوەیەدا دەڵێ: “لە دوا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا، تیمی وەزاری یەکێتی داوای‌کرد بەو بڕە پارەیەی کە لە بەغداوە هاتووە دەستبکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، چونکە بەرەجەژنانە و خەڵک چاوەڕێی ئەو مافەی خۆیەتی وەریبگرێت، لەگەڵ ئەوەش هەوڵ بدرێت ئەو بەشەی تریش داوا بکرێت لە وەزارەتی دارایی عێراق بینێرێت. هەبوون کە لایەنی سەرەکی حکومەتن؛ لە دژی ئەو بۆچوونەی ئێمە قسەیان کرد“.
جیا لەو ڕوونکردنەوەیە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێداگیری لەسەر ئەوە کرد، کە ڕەتکردنەوەی مامەڵەی بەغدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان، کە مەبەست لە ڕازیبوونە بە دابەشکردنی مووچەی بەشێک لە مووچەخۆران، بەدەنگی تەواوی وەزیرەکان یان بەکۆی دەنگی ئەنجوومەنی وەزیران بووە.
مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەمیانەی ئەو گوتارەی لە کەرنەڤاڵی نەورۆزی ئاکرێ لە ئێوارەی ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٤ پێشکەشی کرد، گوتی، خەڵکی کوردستان “بوونەتە قوربانی گەمەی سیاسیی هەندێک کەس و لایەن کە بۆ بەرژەوەندی خۆیان، بازرگانی بە مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستانەوە دەکەن“.
سەرەڕای ئەو بارودۆخە ئابوورییە سەختەی بۆ مووچەخۆران و خەڵکی هەرێمی کوردستان بەگشتی دروستبووە بەهۆی دابەش نەکردنی مووچە لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا، ململانێ و ناکۆکییەکانی هەردوو هێزی باڵادەستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە ڕەنگدانەوەی تەواوی لە گوتاری میدییاندا هەیە، ئەوەندەی دی دۆخی دەروونی هاووڵاتییانی ئاڵۆز کردووە.